ئیتاڵیاگرنگترین

نرخی ئەستێرەیەکی ئاتڵانتا دووهێندە و نیو زیادیکردووە کڕیاریشی هاتووەتەپێشەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ئاتڵانتا نرخی تا دێت بەرزتردەبێتەوە و کریاریشی لە ئینگلتەراوە بۆ هاتووەتەپێشەوە.

ماتیۆ رێتێگی هێرشبەری ئیتاڵی کە مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو لە میانی مێرکاتۆی هاوینە لە جێنوا گواسترایەوە بۆ ئاتڵانتا، ئەم وەرزەی زۆر بە نایابی دەستپێکردووە و بووە بە یەکێک لە رەگەزە سەرەکیەکانی گاسپیرینی راهێنەر.

تێچووی رێتێگی بۆ ئاتڵانتا تەنها 22 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام توانی خۆی بسەلمێنێت و لە 17 یاریی خولی ئیتاڵی خاوەنی 12 گۆڵ و 3 ئەسێستە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی La Republica، ئارسیناڵی ئینگلیزی پلانی داناوە ئۆفەرێکی 55 ملیۆنی پێشکەشی گۆڵکارە تەمەن 25 ساڵانەکە بکات.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە ئاستۆن ڤیلاش هەمان خواستی لە گواستنەوەی ماتیۆ هەیە.

نەک هەر خولی ئیتاڵی، ئەو یاریزانە لە 6 یاریی چامپیۆنزلیگیشدا خاوەنی 2 گۆڵە. ئەوە تەنها لە 307 خولەک یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button