یاریگا –
فرانکی دی یۆنگ بێهیوایە لە کەمیی ئەو نازناوانەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستیهێناوە و لە ئاستی پێشبینیەکانیدا نەبووە.
دی یۆنگ کە زستانی 2019 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسەوە گواسترایەوە بۆ بارسا، بەهۆی ئەو پێکانانەی وەرزی رابردوو لە پاژنەی پێی روویدەدا نەیتوانی سەرەتای ئەم وەرزە لەگەڵ هانزی فلیک دەستپێبکات و گەڕانەوەی چەند هەفتەیەکی پێچوو. ئێستاش یەکێک نییە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ Voetbalتیشکی خستەسەر چەند تەوەرێکی جیاواز. لەنێویاندا ئەو پێشبینیە زۆرەی بۆ چنینەوەی نازناوی زۆر هەیبوو. دی یۆنگ وتی
کاتێ گرێبەستم لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد، پێشبینیم نەدەکرد دوای چوار ساڵ تەنها یەک نازناوی خولی ئیسپانی، یەک نازناوی جامی شا و یەک نازناوی جامی سوپەر ببەمەوە. بەڵکو بەلای کەمەوە وای بۆدەچووم دووهێندەی ئەوە ببەمەوە. بۆیە ئەوە لای من جێی نائومێدیە. شتانێک لە دەرەوەی یاریگادا روودەدەن کە تۆ ناتوانی پێشبینی بکەیت.
دەربارەی مانەوەی زیاتری لەو یانەکە کەتەلۆنییە بۆ ماوەیەکی زیاتر، لەنێوان تۆپی پێی و شێوازی ژیانکردنی ئەوێ هەڵوێستی چییە. ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە وتی
خەڵک پێیوایە کە من دەمەوێ تاهەتایە چونکە ژیانی دەرەوی تۆپی پێ زۆر خۆشە لێرە، وایە ژیانی ئێرە وایە، بەڵام ئەوەی لەنێو یاریگا روودەدات بۆ منگ گرنگترە. کەی هەست بکەم چیتر ناتوانم هاوکاری یانەکە بکەم، یان ئەگەر یانەکەش نەتوانێ کێبڕکێ بکات، ئەوکات دەڕۆم.
فرانکی ئەم وەرزە لە 8 یاریی لالیگا و 5 یاریی چامپیۆنزلیگ بەشداریی کردووە، خاوەنی تەنها گۆڵێک و ئەسێستێکە ئەویش لە لالیگا.
دەنگۆی بەهێزیش هەیە بارسا بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە وەک بەشێک لە رێگەچارەکان بۆ تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ.