ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی تۆماركردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان نوێترین زانیارییان دەربارەی تۆماركردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر بڵاوكردەوە.

بارسێلۆنا لە هەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بەردەوامە و ئێستا رێگەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە.

بەگوێرەی رێساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەگەر یاریزانێک کەوتە حاڵەتێکی لەدەست دەرچوو ‘نەخوازراو’، ئەوا لالیگا مۆڵەت بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکە بە یانەکە دەدات. بارسێلۆناش دەیەوێت سوود لەم بڕگەیە وەربگرێت.

بارسێلۆنا تەواوی هەوڵەکانی بۆ فرۆشتنی کورسی VIP (شوێنی تایبەت)ی یاریگای کامپ نووی چڕکردووەتەوە، دەیانەوێت تاوەکو هەینی پارەی تەواویان بگاتە بەردەست، تاوەکو ناوی ئۆلمۆ و ڤیکۆری پێ تۆماربکەن.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، فرۆشتنی كورسی VIP یاریگای كامپ نۆو پەسەندكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەناو بارسێلۆنادا زۆرترین متمانە هەیە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر تۆمار بكرێت.

ئۆلمۆ بە سوود وەرگرتن لە پێکانی ئاندرێس کریستیێنسن، لە مانگی ئۆگەست/ئابی رابردوو بەشێوەیەکی کاتی ناوی لە لالیگا تۆمارکرا. ئێستا یاریزانە ئیسپانییەکە رووبەڕووی داهاتووێکی نادیاربووەتەوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی بارسێلۆنا بە چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی و تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ لە دوا رۆژی ناونووس کردندا.

ئۆلمۆ لە هاوینی ساڵی 2024لە لایپزیگەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لایپزیگەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2030 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button