ئه‌وروپا

تەواو، کلۆپ گەڕایەوە و ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت

Yariga App

یاریگا

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە.

لە كۆتایی وەرزی رابردوو یۆرگن كڵۆپ وازی لە راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول هێنا و لەو كاتەوە پەیوەندی بە هیچ یانەیەكەوە نەكردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی بێڵد، كارەكانی یۆرگن كڵۆپ لە سەرەتای ئەم مانگەوە لەگەل رێد بۆڵ دەستپێدەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، یۆرگن كڵۆپ لە سەرەتای مانگی یەنایەر پەیوەندی بە گروپی وەرزشی رێد بۆڵەوە دەكات.

ئەوەشخراوەتە روو، بەشێوەیەكی فەرمی كڵۆپ وەک سەرۆكی تۆپی پێی جیهانی لە گروپی وەرزشی رێد بۆڵ دەستبەكار دەبێت.

گروپی وەرزشی رێد بۆڵ سەرجەم یانەكانی لایپزیگ، سالزبۆرگ و نیۆرك دەگرێتەوە و كڵۆپ سەركردایەتی مەشق و راهێنان و فەلسەفە و بابەتە وەرزشییەكان دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button