بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک دەیەوێت رێوان ئەمین بگەڕێنێتەوە ریزەکانی و شوڕتە دەستبەرداری نابێت

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دەیەوێت رێوان ئەمین بگەڕێنێتەوە یانەکەی بەڵام شوڕتە ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک دەیەوێت رێوان ئەمین ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەی لە شوڕتە بگەڕێنێتەوە یانەکەی، بەڵام شوڕتە ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو ناوەڕاستکارە 28 ساڵانە بێت کە هاوینی رابردوو لە دهۆکەوە پەیوەندی بە ریزەکانی شوڕتە کرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی دهۆک دەستی بە هەوڵە سەرەتاییەکانی کردووە بۆ ئەوەی رێوان ئەمین لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، کە مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک داوای گواستنەوەی بەرگریکارێک و ناوەڕاستکارێکی لە یانەکەی کردووە، دوای گواستنەوەی لوکاس هێنریکی تورسی بۆ دڵی بەرگری، ئێستا نۆرەی گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکە.

گەرچی رێوان ئەمین لە شوڕتە دەرفەتی یاریکردنی وەکو پێویست نییە و لەم وەرزە تەنیا بەشداریی 7 یاریی کردووە و لە زۆربەی یارییەکانی یانەکەی لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا شوڕتە ئامادە نییە دەستبەرداری رێوان بێت و تا کۆتایی وەرز لە بەغدا دەمێنێتەوە.

رێوان بە درێسی شوڕتە لە 7 یاری تەنیا 358 خولەک یاریی کردووە، لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 6 یاریی کردووە و لە خولی بژاردەکانی ئاسیاش تەنیا 4 خولەک یاریی کردووە.

رێوان ئەمین خاوەنی 3 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و پێشتر درێسی یانەکانی دالکورد و ئۆستەرشوندی سویدی و هێرنڤینی هۆڵەندی پۆشیوە و لە فێبرایەری 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆک کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button