ڤالێنسیا خەڵاتێک پێشکەشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات
رێزلێنانی تایبەت لە ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگیرێت...
یاریگا –
هەمووان ئاگاداری رکابەرییەکانی ڤالێنسیا لەگەڵ ریال مەدریدن، بەڵام دوای لافاوەکەی ئەم دواییانەی کە لە ڤالێنسیا روویدا، پەیوەندی نێوانیان ئاسایی بووەتەوە.
لە یارییە دواخراوەکەی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید کە بڕیارە سبەی شەو لە مێستایا بەڕێوە بچێت، ڤالێنسیا بەنیازە پێش دەستپێکی یارییەکە خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بکات، بەهۆی ئەو هاوکاریانەی کە پێشکەشی خەڵکی پارێزگای ڤالێنسیایان کرد لە کاتی لافاوەکەدا. هاوکارییەکانی ریال مەدرید بریتی بوون لە بەخشینی یەک ملیۆن یۆرۆ و نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ڤالێنسیا.
ئەم یارییە زیاتر لە یارییەکی ئاسایی دەبێت لە دوای چەندین رکابەری قوورس و ئاڵۆزی لە یارییەکان ڤالێنسیا دەیهەوێت تیفۆیەکی تایبەت بە تەبایی و یەکڕیزی بەرز بکاتەوە.
لەکاتی درووستبوونی لافاوەکە، یەکەم هەنگاوی ریال مەدرید ئەوە بوو کە لە رێگەی سۆشیال میدیاکانیان هاوخەمیان دەربڕی، دواتر بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ یان پێسکەشی زیان لێکەوتووان کرد.
هەنگاوی دواتر بریتی بوو لە نمایشکردنی ئاڵای ڤالێنسیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ نیشاندانی رێز و هاوسۆزی بۆ خەڵکی ڤالێنسیا.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید کە ماوەیەکی زۆرە نەچووەتە مێستایا، بڕیارە لەم یارییەدا ئامادە ببێت.