ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی گلەیی کردبوو؛ بارسێلۆنا لەسەر هێلکەوڕۆنێک چێشتلێنەرەکەی دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەسەر داوای لیڤاندۆڤسکی چێشتلێنەرە تایبەتەکەی یانەکەی دوورخستووەتەوە و دەیەوێت زیاتر گرنگی بە سیستەمی خواردنی یاریزانەکانی یانەکەی بدات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی بە سیستەمی خواردنی یاریزانەکانی دەدات و لەسەر داوای راهێنەرە ئەڵمانییەکە، یانە کەتەلۆنییەکە دەستی بە چاوپێکەوتنی وەرگرتنی چێشتلێنەرێکی نوێی کردووە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەکە یەکێکبوو لەوانەی گلەیی لە چێشتلێنەرەکەی یانەکەی هەبوو، لیڤا کە هاوژینەکەی وەرزشوانە و شارەزای سیستەمی خواردنە و خۆراکناسە، لە یەکێک لە گەشتەکانی یانەکەی گلەیی لە شێوازی لێنانی هێلکەوڕۆنی چێشتلێنەرەکەی بلاوگرانا کردبوو، چەند جارێک لەلایەن هانزی فلیک گلەیی لە هێلکەوڕۆنی چێشتلێنەرەکە کردبوو.

هەریەکە لە ئالیخاندرۆ ئیچێڤاریا و دیکۆ دەستیان بە چاوپێکەوتنی وەرگرتنی چێشتلێنەرێکی نوێ کردووە، فلیک لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی وەرگرتنی چێشتلێنەرێکی نوێی یانەکەی دەکات، چونکە دەیەوێت لەلایەن سیستەمی خواردنی یاریزانەکانی دڵنیابێتەوە، بەڵام ناتوانێت مووچەیەکی بەرز بە چێشتلێنەرە نوێیەکەی یانەکەی بدات، چونکە بارسێلۆنا بە دۆخێکی دارایی خراپدا تێدەپەڕێت و بەرپرسانی یانەکە لە هەوڵدان خەرجییەکانی یانەکە کەم بکەنەوە.

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و سێ خاڵ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی یەکەم و دوو خاڵ لە ریال مەدریدی دووەم دوورە، لە چامپیۆنزلیگیش بارسا بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی دووەمی قۆناخی خولی گرتووە و سێ خاڵ لە لیڤەرپوولی یەکەم دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button