ئیسپانیاگرنگترین

رۆدری وەڵامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە

"کاتێک خۆی براوە بوو، گلەیی نەدەکرد"

Yariga App

یاریگا –

رۆدری ئیسپانی و براوەی باڵۆن دۆری 2024 وەڵامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە.

هەفتەی رابردوو خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەری 2024 دابەشکرا و ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا.

لە رێوڕەسمەکەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدوانێکی ئاگرینیدا و رایگەیاند، ستەم لە ڤینیسیۆس جونیۆر کراوە و شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بووە.

بەڕای من ستەم لە ڤینیسیۆس جونیۆر کراوە، رۆدریش شایستە بوو، بەڵام دابەشکردنی خەڵاتەکە نادادپەروەرانەبوو، دەبوو بە ڤینی بدرێت. بۆیە گڵۆب سۆکەرم خۆشدەوێت هەمیشە دادپەروەرانە خەڵاتەکان دابەش دەکات.

رۆدری لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وەڵامی لێدوانەکانی کریستیانۆ دەداتەوە و سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت.

بەڕاستی سەرم لە قسەکانی سوڕما، چونکە کریستیانۆ لە هەموو کەس باشتر دەزانێت باڵۆن دۆر چۆن دابەش دەکرێت، ئەو رۆژنامەنووسانەی دەنگیان بەمن دا، رەنگە هەمان ئەو رۆژنامەنووسانەبن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دەنگیان بەویش داوە، بەڵام ئەوکات ناڕازی نەبوو. خودا ئەوەی پێ بەخشیووم و منیش لەڕادەبەدەر سوپاسگوزارم.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو رۆدری وەک یەکەم یاریزانی مانچێستەر سیتی لە مێژوودا خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، کە لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر بەربژێری سەرەکی بەدەستهێنانی تۆپە ئاڵتوونییەکە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button