دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید لە ئاڕنۆڵد نزیکدەبێتەوە و بارسێلۆنا پلانی جێگرەوە جێبەجێ دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ریال مەدرید دەیەوێت لەم مانگە کۆتایی بە گرێبەستی ئاڕنۆڵد بهێنێت، ئارسیناڵ هێرشبەرێکی دەوێت و بارسێلۆنا پلان بی جێبەجێ دەکات…
ریال مەدرید لە مانگە دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد پێشکەش بە لیڤەرپوول دەکات – تایمز
چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی کۆلۆموانی هێرشبەری پاریس سان جێرمان نادات – لێکیپ
ریال مەدرید لەم ساڵ گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێدەکاتەوە – مارکا
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لەم مانگە گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر یۆکێرێش واژۆ بکات – میرەر
گواستنەوەی هێرشبەرێک لە مێرکاتۆی زستانە لە پێشینەی کارەکانی میکێل ئارتێتایە – مەیل سپۆرتس
بایرن میونشن چاودێری چەند گۆڵپارێزێک دەکات و بارت ڤێربروخنی گۆڵپارێزی بڕایتن بژاردەیەکی سەرەکییە – بیڵد
ریال مەدرید لوکا مۆدریچ سەرپشک دەکات، ئەگەر بیەوێت بمێنێتەوە گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە و ئەگەر بیەوێت بڕوات رێگەی دەدەن – رۆژنامەی ئاس
بارسێلۆنا ئەگەر لە تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ سەرکەوتوو نەبێت، دەیەوێت بەشێوەی خواستن کریستۆفەر ئێنکوکو بگوازێتەوە – CaughtOffside