عێراقکوردستان

خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و دهۆک میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات

دهۆک توانای دوو یاریزانی بۆ دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و لە یەکەم رۆژی یارییەکانیشدا دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەرووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە.

دوای وەستانی زیاتر لە 15 رۆژ لە یارییەکانی، جارێکی تر خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە، دهۆک لە رۆژی یەکەمی یارییەکاندا یاریی دەکات کە ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی یانەکە، دهۆک له پێشووتردا چەند یارییەکی دواخراوی کردبوو بۆیە دهۆک لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن نەدەبوو لە رۆژی یەکەمی یارییەکان یاریی بکەین و تیپەکەمان ماندووە.

پێنج شەممە ( 2ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە گەڕی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 5ـی ئێوارە، دهۆک میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات، دهۆک و نەفتی بەسڕە تا ئێستا 15 یارییان لە مێژوودا بەرامبەر یەکتر کردووە، هەڵۆکانی چیا لە حەفت یارییدا سەرکەوتوو بوونە و دوو یاریی یەکسان بوونە و نەفتی بەسرەش لە شەش یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، دهۆک 20 گۆڵی تۆمار کردووە نەفتی بەسڕە  15 گۆڵی تۆمار کردووە.

بۆ ئەم یارییە دهۆک توانای پیتەر گۆرگیس کە بەهۆی پەیوەندی کردن بە ریزی هەڵبژاردەی عێراقەوە دابڕابوو بۆی دەگەڕێتەوە، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان یانیک زاکیری بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.

دهۆک 15 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 10ـەیەمی خولەکە یە و گەڕی داهاتووش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کەربەلا یاریی دەکات ، نەفتی بەسڕە 11 خاڵی هەیە  لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و گەڕی داهاتوو میوانداری نەورۆز دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button