یاریگا –
ماسیس ئارتین بەرگریکاری یانەی دهۆک تووشی پێکان هاتووە له ئەژنۆی و بۆ پشکنین دەگەڕێتەوە هۆڵەندا.
بە مەبەستی دەستنیشانکردنی جۆری پێکانەکەی ئەژنۆی، ماسیس ئارتین دەگەڕێتەوە هۆڵەندا و پشکنینی پزیشکی دەکات، جاسم حاجی ئەندامی دەستەی کارگێڕی دهۆک تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەربارەی پێکانی یاریزانەکە گوتی:
چەند رۆژێکە ماسیس دووچاری پێکان هاتووە لە ئەژنۆی، چەند پشکنینێکی پزیشکیمان بۆ کردووە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە دیاریکردنی جۆری پێکانەکەی بە تەواوی، بۆیە لەگەڵ یاریزانەکە بریارماندا بگەڕێتەوە هۆڵەندا و لەوێ پشکنین بکات بۆ ئەوەی بە تەواوی جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی بزانرێت.
ماسیس ئارتین لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ دهۆک پێشکەش کردووە، وەرزی رابردش لە یانەی سباکینبۆرگی هۆڵەندیەوە پەیوەندی بە هەڵۆکانی چیاوە کردبوو.