یاریگا –
کۆسرەت بایز یاریزانی کوردی یانەی دیالە ریزی تیپەکەی جێهێشت و وازهێنانی خۆی راگەیاند.
دوای یاریکردنی نیو وەرز لە ریزی یانەکە، کۆسرەت بایز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک رۆیشتنی لە دیالە راگەیاند، کۆسرەت تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند کە بەهۆکاری تایبەتی خۆی ناتوانێ لەگەڵ دیالە بەردەوام بێت و بۆیە داوای کردووە رێگەی بدەن ریزی تیپەکە جێبهێڵێت، سوپاسی دەستەی کارگێڕیشی کردووە کە لاریان نەبووە لە رۆیشتنی یاریزانەکە.
دەربارەی یانەی داهاتووی کوسرەت گوتی: پشوویەکی کورت وەردەگرم و لە چەند رۆژی داهاتوو بریاری کۆتایی خۆم دەدەم کەوا گرێبەستی کام یانە قبوڵ دەکەم.
کۆسرەت بایز وەرزی رابردوو لە یانەی نەورۆزەوە پەیوەندی بە دیالە کردبوو کە ئێستا لە ریزبەندی 19ـەم دێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنها چوار خاڵی هەیە.