یاریگا –
نەشتەرگەرییەکی بەپەلە بۆ گۆڵپارێزی یانەی رانیە، دیلان غەفوور دەکرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی کردووە و بۆی دەرکەوتووە دیلان غەفوور گرێیەک لەسەری دروستبووە و پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلەیە.
یاریگا زانیویەتی گۆڵپارێزەکەی رانییە هەفتەی داهاتوو لە ئێران نەشتەرگری بۆ دەکرێت و پێناچیت ئەم وەرزە یاریی بکاتەوە.
دیلان غەفوور گۆڵپارێزی پێشووی یانەی سیروانی نوێیە، لە ئۆکتۆبەری رابردوو یانەی پێشووی جێهێشت و پەیوەندی بە رانیە کرد.
رانیە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە 10 یاریی سێ یاریی بردووەتەوە، چوار یاریی یەکسانبووە و سێ یاریی دۆڕاوە. بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.