ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژنامەی تێلێگراف تەواوی وردەکارییەکانی کەیسی ئارنۆڵد و ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

ئارنۆڵد داوای مووچەیەکی زۆری کردووە و لیڤەرپوول خەریکە دەگاتە کۆتابڕیار

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی زستانە خەرجبکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە بەهای گرێبەستەکان نادات، بەڵکو دەیەوێت ئارنۆڵد بهێڵێتەوە و شەڕ لەسەر نازناوەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بکات.

رۆژنامە بەریتانییەکە دەڵێت، ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 20-25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئارنۆڵد خەرج بکات، بەڵام لیڤەرپوول دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارنۆڵد نەبووە، ئەمەش لەترسی لەدەستدانی یاریزانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەخۆڕایی.

ریال مەدرید بەفەرمی پرسیاری دۆخی یاریزانەکەی لە لیڤەرپوول کردووە، ئەمەش متمانەی ریال مەدرید بە گواستنەوەی یاریزانەکە بەرز پیشان دەدات.

لیڤەرپوول لە یەک کاتدا خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ محەمەد سەڵاح، ڤیرجیڵ ڤان دایک و ئارنۆڵد، کە گرێبەستی هەرسێکیان لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

یانە ئینگلیزییەکە بە ئاشکرا بە یاریزانانی راگەیاندووە، ناتوانن هاوشێوەی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی مووچەی بەرز بە ژمارەیەکی زۆری یاریزانەکانی بدات. بەرپرسانی باڵای یانەکە شانازی بە خەرجییەکانی لیڤەرپوول دەکەن، چونکە بە پارەیەکی کەم رکابەری یانە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تێلێگراف بێت، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند وەکو مووچەی ساڵانە پێشکەشی ئارنۆڵد کردووە.

لیڤەرپوول سیاسەتێکی روونی بۆ خەرجییەکانی دارایی هەیە و چەندین یاریزانی لەدەستداوە، لەوانە کاتێک گرێبەستی ستێڤن جێرارد لە هاوینی ساڵی 2015 بەسەرچوو، لیڤەرپوول ئامادەنەبوو مووچەکەی وەک خۆی بهێڵێتەوە، بۆیە بە ناچاری یانەی منداڵی خۆی جێهێشت و پەیوەندی بە لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکییەوە کرد.

دۆخی ئێستای سەڵاح، ئارنۆڵد و ڤان دایک قورسترین تاقیکردنەوەیە بۆ خاوەنانی ئێستای لیڤەرپوول، چونکە هەرسێ یاریزانەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام تەمەنی سەڵاح و ڤان دایک رێگری سەرەکین، چونکە داوای مووچەیەکی زۆر دەکەن و لیڤەرپوولیش لەژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە.

دوایین پەرەسەندن؛ چی لەبارەی ئۆفەرەکەی ریال مەدرید دەزانین؟

ئارنۆڵد خاوەن بەرزترین مووچەی بەرگریکارێکی باڵی راستە لە جیهان، بەڵام بە پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، بەها و مووچەکەی هاوتای ئەستێرەیەکی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەر دەبێت.

ئەگەر ئارنۆڵد پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، جیا لە بەرزی مووچەی هەفتانەی دەبێتە خاوەنی پاداشتی گەورە، بەڵام لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ئانفیڵد، ئەوا بەهای ئارنۆڵد لە 20 ملیۆن پاوەندەوە دەبێتە 100 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button