ئارسیناڵ ئامانجێكی ریال مەدریدی دەوێت
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت فلۆریان ڤیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات بگوازێتەوە ریزەكانی.
ڤیرتز لە ساڵی 2020لە تیمی دووەمی بایەر لیڤەركوزن بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ریال مەدرید لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی فلۆریان ڤیرتز دابوو، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی بڕیاریدا لە هاوینی داهاتوودا هەوڵی بەدەستهێنانی بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیل، ئارسیناڵ هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی فلۆریان ڤیرتز دەدات و ئامادەیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەدەستیبهێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی ئارسیناڵ دەزانن گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی وەک ڤیرتز لە گواستنەوەكانی زستانەدا قورسە، بەڵام یانەكە هەوڵدەدات و هیچ كێشەیەكیان لە داواكارییە داراییەكاندا نییە.
جیا لە ئارسیناڵ هەریەك لە یانەكانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی لاوە ئەڵمانیەكە دەدەن.