ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی رۆدیگەر نوێبکاتەوە
یاریگا –
ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی رۆدیگەر بۆ دوو تا سێ ساڵی دیکە نوێبکاتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر تا ساڵی 2027 یان 2028 نوێبکاتەوە، کە هاوینی 2026 گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کۆتایی دێت.
مارکا ئاشکرایکردووە، گەرچی ریال مەدرید گرێبەستی هیچ یاریزانێکی سەروو 30 ساڵان لە ساڵێک زیاتر نوێ ناکاتەوە، بەڵام دەیەوێت رۆدیگەر لەو نەریتە بەدەر بکات و گرێبەستی ئەو بەرگریکارە 31 ساڵانە بۆ دوو بۆ سێ ساڵی دیکە نوێبکاتەوە.
😉 El guiño ‘obligado’ del Madrid a Rüdiger
✍ Informa @jigochoa https://t.co/ZoHKevbaFH
— MARCA (@marca) December 31, 2024
کارلۆ ئەنچیلۆتی تەواو پشت بە رۆدیگەر دەبەستێت، بۆیە دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەتسی ئەو بەرگریکارە ئەڵمانییە نوێبکرێتەوە، یانە مەدریدییەکە بەنیازە لەبەر رۆدیگەر چاوپۆشی لە بڕیارەکەی خشی بکات، کە گرێبەتسی هیچ یاریزانێکی سەروو 30 ساڵان لە ساڵێک زیاتر نوێ ناکاتەوە.
رۆدیگەر هاوینی 2022 لە چێڵسییەوە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو بەرگریکارە ئەڵمانییە 24 ملیۆن یۆرۆیە.