یاریگا –
هیگۆر ڤیدال گەڕایەوە راهێنانەکانی هەولێر و وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن یەکلابووەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هیگۆر ڤیدال گەڕاوەتەوە راهێنانەکانی هەولێر و بۆ یاریی شوڕتە ئامادە نابێت، بۆ یاریی گەرمە دەگەڕێتەوە.
هیگۆر ڤیدال ناوەڕاستکاری بەڕازیلی لە یاریی بەرامبەر نەفتی میسان لە شانی تووشی پێکان بوو، بەهۆی پێکانەکەی لە چوار یاریی رابردووی هەولێر بەرامبەر مینا و کارەبا و سامەڕا و موسڵ بێبەش بوو.
بەگوێرەی پشکنینەکان، ڤیدال لە یاریی شەممە بەرامبەر شوڕتە ئامادە نابێت، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر گەرمە لە گەڕی سێزدەمی خولی ئەستیرەکانی عێراق دەگەڕێتەوە.