ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2030مۆندیالی یانەکان

بەهۆی پەیوەندیی دۆستایەتیی پێرێز و ئینفانتینۆ؛ ریال مەدرید و فیفا خاتری یەکتری دەگرن

ریال مەدرید گرنگی بە مۆندیالی یانەکان دەدات و فیفا یاریی کۆتایی مۆندیال لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان پێرێز و ئینفانتینۆ هێندە پتەو بووە، ئێستا موو بە بەینی ریال مەدرید و فیفادا ناچێت و هەردوولا خاتری یەکتری دەگرن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راپۆرتێکی لەبارەی پەیوەندیی نێوان ریال مەدرید و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان ریال مەدرید و فیفا هێندە بەهێزە، یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 و خەڵاتی دارایی 100 ملیۆن یۆرۆ مسۆگەر بووە.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، مۆندیالی یانەکانی 2025 لەلای فیفا لەپێشینەی کارەکانیەتی و ئامانجیەتی ئەو پاڵەوانێتییە بەپێش چامپیۆنزلیگ بکەوێتەوە و لەسەر ئاستی یانەکان ببێتە تاکە پاڵەوانێتی خەڵاتی دارایی براوەی پاڵەوانێتییەکە 100 ملیۆن یۆرۆ بێت، ریال مەدرید یارمەتی فیفا دەدات بۆ ئەوەی لەم رکابەرییە لە یوێفا بباتەوە و گرنگی زیاتر بە مۆندیالی یانەکان دەدات، لەکاتێکدا پێشتر یانە مەدریدییەکە بەنیازبوو بەشداریی پاڵەوانێتییەکە نەکات.

مارکا ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی هەیە، بۆیە هەردوولا رەوچاوی یەکتری دەکەن، ریال مەدرید دەیەوێت یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت بۆ ئەوەی بۆ دووەمجار یاریگاکەی ریال مەدرید میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیال بکات، کە پێشتر ساڵی 1982 میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیالی کردبوو.

ریال مەدرید گەرچی بایکۆتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری کردبوو، بەڵام لە دەوحە فلۆرێنتینۆ پێرێز و زۆربەی بەرپرس و یاریزانەکانی مێرەنگی لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زەبێست ئامادە بوون، کە ڤینیسیوس جونیۆر خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button