یاریگا –
سێرجیۆ کۆنسیکاو راهێنەری نوێی میلان دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی تیپەکە بەرەو سەرکەوتن ببات، یانه‌كه بگه‌رێنێته‌وه سه‌رده‌می زێرینی.
کۆنسیساو لە یەکەم لێدوانی دوای دەست به‌كاربوونی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی میلان بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا گوتی، بە رێکخستنی باش و کوالیتی یاریزانەکان، ئەمساڵ کاری باش دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی دەکەم کە ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی له‌گه‌ڵ میلان ده‌كه‌م ، هەستەکان کاتین، چونکە کارمان هەیە بیکەین، پێویستمان بە دڵێکی گەرم و سەرێکی ئارامە بۆ ئەوەی باشترینمان پێشكه‌ش بكه‌ین و یارییەکان ببەینەوە، ئەمە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت.
As primeiras palavras de Sérgio Conceição como treinador do Milan. pic.twitter.com/dEyZBTQSXI
— B24 (@B24PT) December 30, 2024
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە له‌سه‌ر ئاستی جیهان نوێنەرایەتی یانەیەکی نایاب دەکەین، دەبێت شایستەی ئەم یانە گەورەیە بین ئێمە کاتێکی زۆرمان نییە و ئەمە هەرگیز بیانوو نییە، بەڵام دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بەو کاتەی کە لەبەردەستماندایە كاری گه‌وره بكه‌ین.
ر
سێرجیۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هیچ بژاردەیەکی تر نییە، نابێت ته‌نها قسه بكه‌ین، پێویستە بە ئەنجامەکان خۆم بسەلمێنم، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش پێویستمان بە کاری زۆر دەبێت، ئێمە لێرەین بۆ کارکردن، ئەوەی دەمەوێت بە هاندەران بڵێم ئەوەیە کە ئێمە زۆر بە زەحمەت کار دەکەین و دەبینە تیپێکی براوە.
میلان لە دوای یەکسانبوونەکەی لەگەڵ رۆما یەکشەممەی رابردوو فۆنسیکای لە پۆستەکەی دوورخستەوە، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆنسیساو كرد.
رۆسۆنێری بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا گرتووه له كۆی 17 یاریی حه‌فت بردنه‌وه‌و شه‌ش یه‌كسانبوون و چوار دۆرانی هه‌یه.