ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

گواردیۆلا ئەستێرە میسڕییەکەی دەوێت!

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بیر لە مەرجەکانی گواستنەوەی عومەر مەرمووشی ئەستێرەی ئێنتراخت فرانکفۆرت دەکاتەوە.

ئاستە نایابەکەی مەرمووش لە بۆندسلیگا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشاوە و بووەتە هۆی ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین جار ناوی چەند یانەیەک لەوانە بایرن میونشن لەپال ناوی بیسترابێت.

لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا ئەم ئەستێرە میسرییە جارێکی دیکە وەک باشترین یاریزانی رکابەرییەکانی بۆندسلیگا هەڵبژێردرا، بەجۆرێک ئاشکرایە کە ئێنتراخت فرانکفۆرت بێ گومان ئەرکێکی زۆر قورسی دەبێت بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا بهێڵێتەوە.

ماوەیەکە باس لەوە دەکرێت کە مانچێستەر سیتی بەدوای ئەوەدایە یاریزانێک وەک جێگرەوەی ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە، ئێستاش رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە رەچاوی مەرجەکانی ئەم یاریزانە دەکەن و پێپ گواردیۆلاش تامەزرۆیە گرێبەست لەگەڵ ئەم گەوهەرە میسریە واژۆ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوە نزیکەکانی ئێنتراخت بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە ئامادە نین بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەکەیان بن و پێویستە بزانرێت ئایا سیتی ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات بۆ ئەوەی شوێنی ئەستێرە نەرویجی یانەکەیان بگرێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button