ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ دۆخی ئێستای ئالێکساندەر ئیزاک چۆنە و پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

زۆرترین داواکاری لەسەر ئیزاکە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری جیاواز بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد بووەتەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک سەرنجی گەورەکانی پرێمەرلیگ و ئەوروپای راکێشاوە، بەڵام ئارسیناڵ نیازی لە هەمووان زیاترە.

ئیزاک لەم وەرزەدا 11 گۆڵی لە 16 یاریی پرێمەرلیگدا کردووە و تاوەکو ئێستا ئاسۆیەکی روون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، ئیزاک بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە، ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، نیوکاسڵ نەتوانێت لە چوار پلەی یەکەمی پێشەوەی پرێمەرلیگ بێت، ئەوا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

ئیزاک سوورە لەسەر بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و نیوکاسڵ یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی چوار پلەی پێشەوە.

نیوکاسڵ ئامادەنییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبەرە سویدییەکە ببێت و ئەمەش بەهایەکی مێژووییە.

چێڵسی یەکێکە لە سەرسەختترین رکابەرانی ئارسیناڵ، بەڵام هەردوو یانە لەندەنییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕێی بڕیاری ئیزاک دەکەن.

هێشتا سێ ساڵ و نیو بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئیزاک ماوە و ماگپایس دەیەوێت گرێبەستەکەی زوو نوێبکاتەوە، تاوەکو بەهای گواستنەوەی لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە.

رۆژنامەی سەن دووپاتیدەکاتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵ گفتوگۆکانی نێوان ئیزاک و نیوکاسڵ دواخران، بەڵام ئێستا ماگپایس بە هەموو شێوەیەک فشاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

ئیزاک لە کۆی 68 یاریی پرێمەرلیگدا خاوەنی 42 گۆڵە و ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button