میلان و ناپۆلی گۆڵکارێکی پرێمەرلیگییان دەوێت
سعوودییەکانیش هاتوونەتە سەرهێڵ
یاریگا –
ئەیسی میلان و ناپۆلی لەسەرووی گرنگیپێدەران بە کریس وود، هێرشبەری نۆتینگهام فۆڕێستن.
پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام ئامادەیە گرێبەستی هێرشبەری 33 ساڵان نوێبکاتەوە، چونکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە بەریتانییەکە بێت، جیا لە دوو یانەکەی سێریا ئەی، چەند یانەیەکی سعوودی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی وود دەکەن.
یاریزانی نێودەوڵەتی نیوزیلاندی لە سەرەتای ساڵی نوێ، دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەستپێبکات، چونکە دەکەوێتە دوا وادەی شەش مانگ لە گرێبەستەکەی.
وود ئاستێکی بەرز لەگەڵ تیمەکەی نونو ئێشپریتۆ سانتۆ پێشکەش دەکات و تاوەکو ئێستا 11 گۆڵ و ئەسیستێکی لە پرێمەرلیگ هەیە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەمساڵ، دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە.
وود لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 بە خواستن پەیوەندی بە فۆڕێست کرد و دواتر بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند، گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی.
لە وەرزی رابردوودا، وود لە کۆی 35 یاریدا 15 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد و ئێستا خۆی وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی پرێمەرلیگ پیشانداوە.
وود پێشتر یاریی بۆ یانەکانی وێست بڕۆمیچ ئالبیۆن، لێستەر سیتی، بێرنلی و نیوکاسڵ یونایتد کردووە.