ئینگلتەراگرنگترین

خراپترین ئامار لە 60 رابردوودا لەسەر مانچێستەر یونایتدا تۆمارکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتد بەردوامی هەیە و ئەمشەوی هەر لە گێمی یەکەم لە یاریگای خۆیاندا بەرامبەر نیوکاسڵ لە میانی گەڕی 19ی یارییەکانی پرێمەلیگ 2 گۆڵیان لێتۆمارکرا و هەر بەو شێوەش یارییەکە کۆتایی هات.

شەیتانە سوورەکان چوار یارییە لەسەریەک تامی شکست دەکەن و ئەم مانگی دیسەمبەرە خراپترین مانگ بووە بووە بۆ هێڵی بەرگرییان لەوەتەی 60 ساڵی رابردوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، تەنها لەم مانگی دیسەمبەرە 18 جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنراوە. کە ئەوەش دەبێتە یەکەمین مانگ تێیدا بەو ژمارە گۆڵە بەسەرکرابێتنەوە.

جگە لەو ئامارە، مانچێستەرەکەی ئامۆریم بە 3 شکستی لەسەریەک لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، ڕیکۆردێکی دیکەی بێ وێنەبوو بە درێژایی مێژوویی یانەکە.

یاریی داهاتووی مان یو بەرامبەر لیڤەرپوولە لە 5ی مانگی داهاتووی ساڵی نوێ ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکەن و بەبێ رکابەر پێشەنگی پرێمەرلیگن. یارییەکەش لەنێو یاریگای ئانفیڵدە. ئەوەش واتا ئاڵنگارییەکی دیکەی سەخت لەبەردەم ئامۆریم و تیمەکەی.

مان یونایتد بەم ئەنجامەی بەرامبەر نیوکاسڵ، لە پلەی 14ی ریزبەندی پرێمەرلیگ دەمێننەوە بە 22 خاڵ. میوانەکەشی لەسەر حیسبابی ئەوان خۆی گەیاندە پلەی پێنجەم بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ.

چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا یانەکە دەستبەرداری پۆلێک لە یاریزانەکانی ئێستای ببێت و گواستنەوەی نوێ ئەنجامبدات بۆ سەرپێخستنی پرۆژە درێژخایەنەکەیان لەگەڵ راهێنەر پۆرتوگالییەکە کە دوای ئێریک تێن هاخ پۆستەکەی پێدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button