ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەیسی میلان راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئەیسی میلان راهێنەری نوێی تیپەکەی دەستنیشان دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ سێرجیۆ کۆنسیساو گەیشتوونەتە رێککەوتن و راهێنەر پۆرتوگالییەکە وەک راهێنەری نوێی میلان دەستبەکار دەبێت.

یانە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە. گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆنسیساو بۆ ماوەی وەرز و نیوێک و تاوەکو هاوینی 2026 دەبێت.

کۆنسیساو پێشتر لە 2012 تاوەکو 2015 پۆرتوگالی راهێنەرایەتی یانەکانی، ئۆلهانێنس، کۆمباری، براگا، گویمارێشی کردووە. لە 2016 تاوەکو 2017 راهێنەری نانتی فەڕەنسی بووە.

دواتر یانە فەڕەنسییەکەی بەرەو پۆرتۆ جێهێشتووە، لە 2017 تاوەکو 2024 لەگەڵ پۆرتۆی پۆرتوگالی بەردەوامبووە. لەگەڵ یانەکەش سێ نازناوی خولی پۆرتوگالی، چوار نازناوی جامی پۆرتوگال، یەک نازناوی جامی خولی پۆرتوگال و سێ نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی میلان گرێبەستی پاولۆ فۆنسێکای مۆزەمبیقی/پۆرتوگالی و راهێنەری یانەکەیان هەڵوەشاندەوە و فۆنسێکا ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.

فەرمی؛ ئەیسی میلان راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button