ئیسپانیاگرنگترین

“ئاڕنۆڵد ئەو ئاماژەیە زۆر کۆنە و 2025 درێسی ریال مەدرید دەپۆشیت”

"لیڤەرپوولییەکان دڵ بە ئاماژەکەی ئاڕنۆڵد خۆش مەکەن"

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یارییەکانی گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ بووە میوانی وێستهام یونایتد و 5-0 یارییەکەی بردەوە.

ئالێکساندەر ئارۆنڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول لە خولەکی 54 بە شوتێکی جوان لەدەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی چوارەمی تیپەکەی کرد. دوای گۆڵەکەش بەشێوەیەکی نامۆ ئاهەنگیگێڕا کە بە دەستی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد قسەی زۆری لەسەر دەکرێت.

ئەو کاردانەوەی بەرگریکارە ئینگلیزەکەش چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە هات، کە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردبووەوە، ئاڕنۆڵد بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر دەبێتە یاریزانی مێرێنگی.

هاوکات دوای یارییەکە ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول لەبارەی داهاتووی ئاڕنۆڵد رایگەیاند؛ ئاهەنگگێڕانەکەی هەموو شتێکت پێدەڵێت.

پێم وانییە شتەکە نەرێنی بێت، ئالێکساندەر ئارنۆڵد گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری کرد و شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی هەموو شتێکت پێدەڵێت. پێم وایە پێویست ناکات زۆر قسەی لەسەر بکەین، چونکە زۆر لەگەڵ ترێنت دڵخۆشم ئەمەش هاوشێوەی دڵخۆشییەکەمە لەگەڵ ڤان دایک و مۆ. بەلای منەوە هیچ جیاوازییەک نییە و زۆر لەگەڵ ئەم سێ یاریزانە دڵخۆشم.

هەر لەبارەی ئاماژەکەی ئاڕنۆڵد، رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی بڵاویکردووەتەوە، بیری هەمووان دەهێنێتەوە کاتێک لە بەهاری 2023 رۆژنامەکان دەنگۆی پەیوەندیکردنی جود بێڵینگهامیان بڵاوکردبووەوە، جود دوای تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر فۆڵفسبۆرگ وەک وەڵامێک بۆ دەنگۆکان هەمان ئاماژەی کردبوو. بەڵام لە کۆتایی وەرزەکەش پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بۆیە رۆژنامە ئیسپانییەکە لەوبڕوایەدایە مەرج نییە ئاماژەکەی ئاڕنۆڵد واتای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول و رەتکردنەوەی ریال مەدرید بێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ رادیۆی ئۆندا سێرۆ بەگوێرەی دوایین زانیاری کە دەستیانکەوتووە، ئاشکرایکردووە ئاڕنۆڵد لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات و لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 بە درێسی یانە ئیسپانییەکە یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button