ئینگلتەرا

ئێرلینگ هالاند دەبێتە باوک

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنەوەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر لیستەرسیتی، پێپ گواردیۆلا ئاشکرای کرد کە ئێرلینگ هالاند چەند رۆژێک لەمەوبەر بووەتە باوک.

هالاند کە دوێنێ توانی دووەم گۆڵی خۆی لە 50 رۆژی رابردوودا تۆمار بکات، ئێستا هۆکاری زۆری هەیە تاوەکوو ئاهەنگ بگێرێت.

گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنی دوای یارییەکەدا ئاشکرای کرد و گوتی:

ئێرلینگ چەند رۆژی رابردوو بووەتە باوک، قۆناغێکی پڕ هەست و سۆزی تێدەپەڕێنێت. هەندێکجار زۆر بە توندی هێرشی دەکرێتە سەر، بەڵام ماندووە، خولەکی زۆری یاریی کردووە و رۆژانی پڕ لە دڵەڕاوکێی بەسەر بردووە.

قسەکانی گواردیۆلا دەرخەری ئەوەیە کە هالاند بووەتە باوک و هەرچەندە پێشووتر لە دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی نەرویج بەرامبەر سلۆڤینیا بە ئەنجامی 3-0 لە دوای تۆمار کردنی گۆل تۆپەکەی خستە ناو درێسەکەی و ئاماژەی بە منداڵ کرد.

ئیزابێل هۆگسێنگ جۆهانسن، خۆشەویستەکەی هالاند، یاریزانی تۆپی پێیە. ئەو دووانە لەو کاتەوەی کە لە ئەکادیمیای لاوانی یانە نەرویجی برین خوێندوویانە، یەکتریان ناسیوە، کە هالاند لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە یاریی لەو ئەکادیمیایە کردووە. دواتر لەسەردەمی بروسیا دۆرتمۆند خۆشەویستییەکەیان پتەوتر بوو.

هالاند کە ئەزموونی پێنج یاری شکستی یەک لە دوای یەکی لەگەڵ مان سیتی کرد. لەدایکبوونی منداڵەکەی دەتوانێت وزەیەکی نوێ بە هێرشبەرە بدات و بگەڕێتەوە رۆژانی رابردووی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button