ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەیسی میلان راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان پاولۆ فۆنسێکای لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی پاولۆ فۆنسێکای مۆزەمبیقی/پۆرتوگالی و راهێنەری یانەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و فۆنسێکا ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەممە سێرجیۆ کۆنسیساوی پۆرتوگالی گەشتی میلانۆ دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی فۆنسێکا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵتا دی مارزیۆ، گرێبەستەکەی کۆنسیساو لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی داهاتوو دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، یانە ئیتاڵییەکە دەبێت تاوەکو هاوینی داهاتوو مووچە بە پاولۆ فۆنسێکای دوورخراوە بدات.

راهێنەرە مۆزەمبیقییەکە لە هاوینی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی میلانی وەرگرت، لەم وەرزە لەگەڵ یانەکە لە 12 بردنەوەی بەدەستهێنا، لە 6 یاریی شکستیهێنا و 6 یارییش یەکسانبوو.

میلان لە ریزبەندی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە. لە چامپیۆنزلیگیش لە 6 یاریی 12 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی دوازدەیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button