ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ راهێنەرە نوێیەکە دەگاتە میلانۆ

سەردەمی فۆنسێکا کۆتایی دێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شوێنگرەوەی پاولۆ فۆنسێکا دەگاتە میلانۆ و پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان وەردەگرێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی هەژدەی سێریا ئەی، میلان میوانداری رۆمای کرد و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات. پاش یارییەکە میلان بڕیاریدا پاولۆ فۆنسێکا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا، جیانلوکا دی مارزیۆ، ئەمڕۆ بەفەرمی یانە ئیتاڵییەکە دوورخستنەوەی فۆنسێکا لە پۆستەکەی رادەگەیەنێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هەر ئەمڕۆ دووشەممە سێرجیۆ کۆنسیساوی پۆرتوگالی گەشتی میلانۆ دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی فۆنسێکا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، گرێبەستەکەی کۆنسیساو لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی داهاتوو دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە.

هاوکات بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، یانە ئیتاڵییەکە دەبێت تاوەکو هاوینی داهاتوو مووچە بە پاولۆ فۆنسێکای دوورخراوە بدات.

راهێنەرە مۆزەمبیقییەکە لە هاوینی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی میلانی وەرگرت، لەم وەرزە لەگەڵ یانەکە لە 12 بردنەوەی بەدەستهێنا، لە 6 یاریی شکستیهێنا و 6 یارییش یەکسانبوو.

میلان لە ریزبەندی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە. لە چامپیۆنزلیگیش لە 6 یاریی 12 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی دوازدەیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button