ئینگلتەراگرنگترین

داواكاری له‌سه‌ر ئیزاک زۆره‌ و نرخه‌كه‌شی خه‌یاڵی به‌رز ده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

له‌م وه‌رزه‌ی ئه‌لیكسانده‌ر ئیزاکی سویدی و یاریزانی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

یاریزانە سویدییەکە سێیەم گۆڵکاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزییە بەهای ئەو یاریزانە بە زیاتر لە دوو هێندە به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2022 به‌رز بۆته‌وه‌.

یاریزانه‌ سویدییە تەمەن 25 ساڵەکە ئه‌م وه‌رزه‌ وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی خولی نایابی ئینگلیزی دره‌كه‌وتووه‌ و تادێت تیپەکان زیاتر ركابه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر یانه‌یه‌كیش بیه‌وه‌ێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات ده‌بێت بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر ته‌رخان بكات.


رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەووته‌وه‌، نیوکاسڵ رووبه‌رووی هەر هەوڵێک دەبێتەوە كه‌ بیانه‌وێت گرێبەست لەگەڵ ئەلێکساندەر ئیزاک بكه‌ن و بەهای هێرشبەرەکە بە زیاتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ داده‌نێت.


لە ئینگلتەرا،  چێڵسی و ئارسیناڵ  ئه‌و دوو یانه‌یه‌ن له‌ ماوه‌ی رابردوو زۆرترین هه‌وڵیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌، جگه‌ له‌م دوو یانه‌یه‌ لیڤه‌رپوولیش ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێکنەکەوێت، ئەوا رەنگە ئیساک بە باشتری جێگرەوەی بزانن.


رۆژنامەی تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، جگه‌ له‌ یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ریال مه‌درید و بارسێلۆناش هاتوونه‌ته‌ سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌، پاریس سانجێرمانیش  هه‌وڵی رازیكردنی یاریزانه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵام نیوكاسڵ یونایتد نیازی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی نیه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ر  بڕگه‌ی سزای گرێبه‌سته‌كه‌ی بشكێنن، ئه‌ویش پێشبینی ده‌كرێت ته‌نها پاریس ئه‌م كاره‌ بكات، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ش خواستی زۆری بۆ یانه‌ پاریسیه‌كه‌ نیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button