ریال مەدرید شوێنگرەوەی تۆنی كروس دەستنیشان دەکات
"چوار هۆکار کۆتایی بە دووڵی بەرپرسانی ریال مەدرید دەهێنێت"
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێشتا بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی تۆنی كروسدا وێڵە.
تۆنی كروس لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە وەرزی رابردوو وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.
ریال مەدرید بە رۆیشتنی كروس بۆشاییەكی گەورەی لە هێڵی ناوەڕاستدا بۆ دروست بووە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.
✨📰 ¡Ya está aquí la #portadAS del lunes, 30 de diciembre!
🧠 ¡Zubimendi, el nuevo Kroos!🔗 https://t.co/h2WhUuFsoU pic.twitter.com/a5GhmgXLpx
— Diario AS (@diarioas) December 29, 2024
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید دەیەوێت تۆنی كروسێكی نوێ بگوازێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی یانە شاهانەكە مارتن زومبێندی ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال سۆسێدادی هەمان وڵات وەک شوێنگرەوەیەكی گونجاوی ئەستێرە ئەڵمانییەكەی دەزانێت. هەر بۆیە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ زوبیمێندی واژۆ بكات.
رۆژنامە ئیسپانییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە شاهانەكە بەدوای ناوەڕاستكارێكدا دەگەڕێت كە چەند تایبەتمەندییەكی هەبێت، لەوانە پاسدان، تەمەنی گونجاو و نرخی گونجاو.
ئەوەشخراوەتە روو، لە مەدرید پێیان وایە زوبیمێندی سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە، بەڵام لەلایەن چەندین یانەوە چاودێری دەكرێت.
لە گواستنەوەكانی وەرزی رابردوو تاوەكو كۆتا ساتەكان لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی زوبیمێندیدا و لەوەرزی داهاتووشدا مانچێستەر سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی ناوەڕاستكارە لاوەكە دەدات، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەكە ئارەزووی پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگ نییە و دەیەوێت لە ئیسپانیا درێژە بە یاریكردن بدات.
بۆچی زوبیمێندی بۆ ریال مەدرید گونجاوە؟
تەمەن؛ تەمەنی 25 ساڵە و لانی کەم 8 وەرزی دیکە یاریی دەکات
تێچوو؛ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و نرخەکەی بۆ مەدرید گونجاوە.
شوێنی یاریکردن؛ بۆشاییەکی گەورە لە هێڵی ناوەڕاست پڕدەکاتەوە
سیاسەتی یانەکە؛ ریال مەدرید بە گواستنەوەی بەهرەمەندی لاو، پێکهاتەکەی بە لاوی دەهێڵێتەوە
مارتن زوبیمێندی لە هاوینی ساڵی 2020 لە تیمی دووەمی ریال سۆسێدادەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.
گرێبەستەكەی زوبیمێندی تەمەن 25 ساڵان لەگەڵ ریال سۆسێداد لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.