سڵۆت باسی چوونی ئارنۆڵد بۆ ریال مەدرید دەکات
بابەتەکە لەم ئاستە ناوەستێت!
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر وێستهام 0-5 دووپاتیکردەوە، هیچ شتێک لە دۆخی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، محەمەد سەڵاح و ڤیرجیڵ ڤان دایک نەگۆڕاوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکانی ئاس و مارکا دوو راپۆرتی جیاوازیان لەسەر رێککەوتنی ئارنۆڵد لەگەڵ ریال مەدرید بڵاوکردەوە.
لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یارییەکەدا، سڵۆت رەتیکردەوە قسە لەسەر راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی بکات، بەڵام دانی بەوەشنا کە هیچ شتێک نەگۆڕاوە.
پێم وانییە شتەکە نەرێنی بێت، ئالێکساندەر ئارنۆڵد گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری کرد و شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی هەموو شتێکت پێدەڵێت. پێم وایە پێویست ناکات زۆر قسەی لەسەر بکەین، چونکە زۆر لەگەڵ ترێنت دڵخۆشم ئەمەش هاوشێوەی دڵخۆشییەکەمە لەگەڵ ڤان دایک و مۆ. بەلای منەوە هیچ جیاوازییەک نییە و زۆر لەگەڵ ئەم سێ یاریزانە دڵخۆشم.
سڵۆت لەبارەی زیادبوونی دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان روونیکردەوە
ئێستا بابەتەکە تەنیا لەسەر ئەم سێ یاریزانەیە، بەڵام لە ماوەی داهاتوو خەڵک (میدیاکان) زیاتر باسی گواستنەوەی یاریزانان دەکەن و هەواڵەکان تەنیا لەم سێ یاریزانە قەتیس نابنەوە. ئەم هەواڵانە لە هاوین و مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم زیاد دەبن.
لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە (یارییەکی کەمتر کردووە) بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست.
5ی مانگی داهاتوو، لیڤەرپوول لە ئانفیڵد رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.