یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 19 مانچێستەر یونایتد میوانداری نیوكاسڵ یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
سێ یارییە لەسەر یەک تیمەكەی روبن ئامۆریم تووشی شكست دەبێت، لە جامی كاراباو بەرامبەر تۆتنهام، لە پرێمەرلیگ بەرامبەر بۆرنمس و وۆڵڤز تووشی شكست هاتن.
لەم هەفتەیەدا لە نێو یاریگای خۆی میوانداری تیمەكەی ئێدی هاو دەكات.
مانچێستەر یونایتد لە 18 یاری پرێمەرلیگ توانیویەتی شەش یاریی بباتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و 8 یاریش دۆڕاوە.
شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی 13ی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا تیمەكەی ئێدی هاو لە كۆی 18 یاریی لە هەشت یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە ریزبەندی حەوتی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە یاریی رابردووی مانچێستەر یونایتد برۆنۆ فێرناندیس كارتی سووری وەرگرت و لە یارییەكەی ئەمشەو ناتوانێت بەشداری بكات.
هەروەها هەریەك لە مانوێل ئوگارتی بەهەمان شێوە بەهۆی راگیرانەوە و مەیسن ماونت و لوك شۆو بەهۆی پێكانەوە ناتوانن ئامادە ببن.
نیوكاسڵ بە بێ گۆڵپارێزی سەرەكی نیک پۆپ، كالۆم ویڵسن، جەمال لاسێلس و بۆتمان رووبەرووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
یۆرۆ، ماگوایەر ، مارتینێز، مەزراوی
مەینوو، كاسیمیرۆ، دالۆت
زیركزی، هۆیلوند، ئاماد دیالۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
دوبراڤكا
لێڤرامینتۆ، شار، بێرن، هاڵ
گویمارێش، تۆنالی، جۆیڵینتن
مێرفی، ئیزاك، گۆردن