دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول کار بۆ گواستنەوەی ئامانجەکانی ریال مەدرید دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد هەمووان تووشی دڵەڕاوکێ دەکات، لیڤەرپوول کار بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی بۆندسلیگا دەکات و مانچێستەر سیتیش چاوی لە شوێنگرەوەی کایڵ وۆڵکەرە…
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و لە هاوینی داهاتوودا بەخۆڕایی دەچێتە مەدرید – ئاس
لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن دەکات – تیم تۆک
مانچێستەر سیتی لە نزیکەوە چاودێری ئۆلا ئاینا، بەرگریکاری نایجێری نۆتینگهام فۆڕێست دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی کایڵ وۆڵکەر – سەن
ئارسیناڵ گرنگی بە خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل داوە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 25 ملیۆن پاوەند و یانە لەندەنییەکە پڕۆسەکەی وەستاندووە – میرەر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕ ئامادەنەبوو پەیوەندیکردن بە مانچێستەر سیتی رەتبکاتەوە – تۆک سپۆرت
نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری لانسی فەڕەنسی داوە. هەریەکە لە مانچێستەر سیتی، تۆتنهام، لێستەر سیتی و وۆڵڤز چاودێری بەرگریکارە ئوزباکستانییەکە دەکەن – کڕۆنیکڵ
تیریک میشێل، بەرگریکاری باڵی چەپی کریستال پاڵاس نایەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکەی باشووری لەندەن بمێنێتەوە. ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە بیگوازێتەوە – کۆت ئۆفساید
پێناچێت مانچێستەر سیتی بتوانێت مارتن زوبیمێندی، ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد لە مێرکاتۆی زستانەدا بگوازێتەوە – TBR Football
ساوسامتن و ئیپسویچ تاون چاودێری گلێن کامارا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فینلاند و رێنی فەڕەنسی دەکەن – TBR Football
ریال بێتیس گفتوگۆی لەگەڵ ئارسەر، یاریزانی یوڤێنتوس دەستپێکردووە و لەوانەیە بە خواستن بیگوازێتەوە – سپۆرت