ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئیپسویچ تاون V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 19 ئیپسویچ تاون میوانداری چێڵسی دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان ئیپسویچ تاون لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا لەم وەرزەدا جیاوازە و پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگن.

یاریی رابردوو بەرامبەر فولهام بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیان هێنا.

چێڵسی لەم وەرزەدا 18 یاری كردووە و 10 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خال لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا ئیپسویچ تاون لە كۆی 17 یاری لە دوو یاریی براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی پێش كۆتایی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیپسویچ تاون بە بێ تاونزیبی، ئۆگبێنی، دۆناسین و سام مۆرسی بەرامبەر بلووز یاریی دەكات.

لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ ویسلی فۆفانا، بادیاشێل ، ریس جەیمس، لاڤیا، دۆسبیری هۆڵ و چوكوێمیكا یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیپسویچ تاون

موریچ

دەیڤز، گرەیڤس، ئۆشێ،كلارک

كاجوستێ، مۆرسی

سترۆمدیكس، هەتچینسن، برێنس

دیلاپ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرییا

كایسێدۆ، ئینزۆ

مادویكی، پاڵمەر، فێلیكس

ئێنكونكو

بابەتی زیاتر

Back to top button