یاریگا –
مارکوس راشفۆرد کۆتا رۆژەکانی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەڕێدەکات و روبن ئامۆریم ئەو یاریزانەی ناوێ.
رێککارەکانی ئامۆریم لە چەند یاریی رابردوو کە راشفۆردی بانگهێشت نەکر بانگێشتنەکرد، پەیامێکی روونبوو کەو ئەو چیتر یاریزانە ئینگلیزیەکەی ناوێ. هەربۆیە راشفۆردیش دای بە گوێی یانەکەیدا کە بەدوای ئەزموونیتردا دەگەڕێ.
لەم سەروبەندەدا، ئاندی میتن، رۆژنانەمووسی نزیک لە مان یونایتد لە دیمانەیەکدا بۆ یوتوبی چەناڵی talkSPORT چەند نهێنیەکی نەبیستراوی دەربارەی مارکوس و دۆخی راهێنەرەکانی دیکە لەگەڵ ئەو یاریزانە درکاند بەوەی ناوبراو بۆ راهێنەرەکانی پیشوویش مایەی گرفت بووە.
لەوەتەی یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی لەوەتەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئەو یانەی هەر لە منداڵیەوە لێوەی گەورەبووە، لەژێر سەرپەرشتی 8 راهێنەردا یاریکردووە (بەوانەشەوە بەشێوەی کاتی لە پۆستەکەدابوونە). لەو بارەیەوە رۆژنامەنووسەکە وتی
راهێنەرەکانی پێشوو هەرهەموویان کێشەیان لەگەڵ راشفۆرد هەبوو. من قسەم لەگەڵ کردوون، من دەیانناسم. ئەوان ساڵانێکە بەنهێنی ئەوەیان پێوتووم. لە دیدی خۆیدا، مارکوس پێیوایە لەلایەن هاندەرانی مان یونایتدەوە پاڵپشتی زۆری لێنکارێ. ئەو ئێستا لەلایەن هاندەرانەوە هاننادرێت وەک پێشوو. ئێسا بە ڕوونی دیارە کە هەبگەکەی زۆر زۆر کەمی تیاماوەتەوە.
سەبارەت بە بڕیارەکانی ئامۆریم لەگەڵ راشفۆرد، ئەو رۆژنامەنووسە وتی
پێموانیە ئامۆریم هەر قسەیەکی کردبێ بەو راشکاویە، شتێکی خراپ بووبێت. ئەو بە رێگە و شێوازی خۆی شتەکان ئەنجامدەدات. ئەو بکوژێکی لێوبەخەندەیە. کەسێکی زۆر پابەندە.
هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بەدرێژایی ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ و ئامۆریم لە پرێمەرلیگ لە 15 یارییدا 982 خولەک یاریکردووە خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسێستێکە. لە یۆرۆپالیگیش لە 6 یاریدا تەنها گۆڵێک و ئەسێستێکی هەیە.