ئیسپانیاگرنگترین

لەپێناو هێشتنەوەی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا ناچارە ئەستێرەیەکی دیاری یانەکە بکاتە قوربانیی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا کاتی هێندە بەدەستەوە نەماوە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی دانی ئۆلمۆ تا بتوانێت بۆ بەشی دووەمی یارییەکانی لالیگا ناوی تۆماربکات کە ئێستا بەهۆی تەنگەژەی داراییەوە و هەروەها بە هەبوونی مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا، ناتوانێ تا کۆتایی وەرزەکە سوود لە خزمەتەکانی ئەو یاریزانە وەربگرێت.

ئەمڕۆ لە راپۆرتێکی وردی تۆڕی هەواڵی یاریگا، بەپشتبەستن بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەورووپا، دۆخی یانەکە و وردەکارییەکانی رێگەچارەی هێشتنەوەی ئۆلمۆ باسکرا. لەم لینکەی خوارەوە بیخوێنەوە:

هەموو شتێک بزانە؛ کەیسی ئۆلمۆ لەگەڵ بارسێلۆنا چۆن چارەسەر دەبێت و گرێبەستی نێوانیان چۆنە؟ – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە موندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بلاوگرانا دەیانەوێ ناوەراستکارە ئیسپانییەکە بهێڵنەوە. بەڵام دەبێت بەشێک لە خەرجیەکانیان کەمبکەنەوە. ئێستا بیرۆکەی یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەیە ئەو نرخەی لە ماوەی پێشوودا خستبوویانە سەر فرانکی دی یۆنگ، کەمتربکەنەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەش رۆژنامەی سپۆرت ئەو نهێنیەی ئاشکراکرد کە بارسا داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە دی یۆنگ کە ئێستا بەشێک نییە لە پلانە سەرەکییەکانی هانزی فلیک.

سەرەڕای ئەوەی ئێستا ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە وەک یاریزانی سەرەکی پشتیپێنابەسترێ، کەچی یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی بارسا و ساڵانەی یاریزانەکە لەگەڵ ئەو یانەیە خۆی دەدات لە 20 ملیۆنی یۆرۆی پوخت.

لە بەرامبەردا ئۆلمۆ ئەگەرچی لە زۆر یارییشدا سەرەکی نەبووە، بەڵام لە 11 بەشداریی لالیگا 5 گۆڵی هەیە و لە چامپیۆنزلیگیش لە 4 یاریدا خاوەنی گۆڵێک و ئەسێستێکە.

ئەگەر بارسێلۆنا تا مانگی یەنایەری ساڵی نوێ نەتوانێ هاوسەنگییە داراییەکانی رێکبخات بەوەی لالیگا بۆی دیاریکردووە، ئەوە بە ناچاریی و هەروا بەخۆڕایی دەستبەرداریی ئۆلمۆ دەبێت کە هاوینی رابردوو گواستنەوەی لە لای]پزیگەوە 60 ملیۆن یۆرۆی تێچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button