دوایین هەڵوێستی زوبیمێندی تایبەت بە پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگەوە
یاریگا –
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو هەڵوێستی مارتن زوبیمێندی ئاشکراکرد لە تۆخبوونەوەی خواستی یانەکانی ئینگلتەرا بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە.
هاوینی رابردوو لیڤەرپوول تا کۆتا ساتەکان هەوڵیدا زوبیمێندی لە ریاڵ سۆسیداد بگوازێتەوە، بەڵام ناوبراو رایەکی تری هەبوو، ئەویش مانەوەی بوو لە یانە باسکیەکە.
دوای پێکانی رۆدری لە مانچێستەر سیتی، ئینجا ئەو یانەیە بە خواستی پێپ گواردیۆلا چاویان بڕیە تواناکانی مارتن. تەنانەت سەرچاوەیەکی وەک Football Insider دوێنێ بڵاویکردەوە کە سیتی ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بدات وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.
دوایین زانیارییەکان کە گرایم بایلی بڵاویکردووەتەوە، زوبیمێندی هێشتا هیچ خواستێکی نییە بۆ پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگەوە. هەربۆیە یانەکانی ئەو خولەش ئێستا خۆیان لە هەر هەوڵێکی دیکە بەدووردەگرن ئەگەر بابەتەکە هەروا بمێنێتەوە.
سۆسیداد کە ئێستا پلەی حەوتەمی خولی ئیسپانییە، چاوی لە وەرگرتنی یەکێک لە بلیتە ئەورووپییەکانە. بۆ ئەو مەبەستەش زوبیمێندی دەیەوێ هاوکاری یانەکەی بکات بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان.