سانتی کازۆرلا دەیەوێت لە رۆڵێکی راهێنەریدا بگەڕێتەوە ئارسناڵ و هاوکاری میکێل ئارتێتای هاوڕێ و هاونیشتیمانی بکات.
کازۆرلا تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و لە کۆتا ساتەکانی یاریکردنیدایە، بڕیار وایە بەمزووانە وازهێنان رابگەیەنێت. سەبارەت بە داهاتووی دوای یاریکردنی پرسیاری گەڕانەوەی بۆ ئارسناڵ لێکرا و ئەویش وتی
ئارسناڵ ماڵی منە، یانەکە و خەڵکەکەیم خۆشدەوێت، با بزانین چۆن دەبێت، هێشتا نازانم چ رۆڵێکم دەبێت بەڵام پێویستە بیری لێبکەمەوە و ئەگەر بگونجێت شتێک بێت پەیوەست بە تۆپی پێ بێت . چونکە حەزم بەوەیە
کازۆرلا ماوەی شەش ساڵ یاریزانی گەنەرز بووە و 180 یاری بۆ ئەنجامداون. ئێستاش لە یانەی ریاڵ ئۆڤیێدۆ لە پلە دووی ئیسپانیا بێ بەرامبەر یاری دەکات.