ئیسپانیاگرنگترین

بەدواداچوون؛ زیدان دەبێتەوە راهێنەری ریال مەدرید؟

رۆژنامەی ئاس وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سێ ساڵ و نیوە زینەدین زیدان ریال مەدریدی جێهێشتووە، هەرچەندە کاروانی دووەمی جیاوازبوو بەراورد بە دەستکەوتە گەورەکانی کاروانی یەکەمی.

زیدان لە زوومی کامێراکان دووربوو، بەڵام لە ئاهەنگی ناساندنی کیلیان ئێمباپێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبوو. ئەمەش پرسیاری لای میدیا و هەوادارانی یانەکە دروستکرد، ئایا جارێکی دیکە زیدان وەکو راهێنەری ریال مەدرید دەبینن؟

هێشتا ساڵ و نیوێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید ماوە، بەڵام بەشێکی زۆری میدیاکان ئێستا باس لە کۆتا مانگەکانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە مەدرید دەکەن و لەوانەیە لە کۆتایی وەرز، گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێتەوە.

چابی ئاڵۆنسۆ، دیارترین ناوە بۆ شوێنگرتنەوەی کارلۆ، بەڵام زیدان پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ زیزو هەیە و لەوانەیە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی دروستبکات.

زیدان جارێکی دیکە دەبێتەوە راهێنەر !

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی گەورەی زیدان وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە، هەربۆیە چاوی لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە نەبووە. بەڵام بەدیهێنانی خەونەکەی پەیوەندی بە دیدیێ دیشانەوە هەیە، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و دەبێ زیدان ئارام بگرێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ژیانێکی ئاسایی لە مەدرید بەسەردەبات و خۆی لە ژاوەژاوی راهێنەرایەتی بەدوورگرتووە، بەڵام سەرباری ئەمەش ئامادەیە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بگرێتە ئەستۆ، هەرچەندە حەزێکی زۆری بۆ پڕۆژەکە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button