ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ کەیسی ئۆلمۆ لەگەڵ بارسێلۆنا چۆن چارەسەر دەبێت و گرێبەستی نێوانیان چۆنە؟

تەواوی وردەکارییەکانی کێشەی ئۆلمۆ لە بارسێلۆنا و بژاردەکانی بەردەم خوان لاپۆرتا بزانە

Yariga App

یاریگا –

یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ هەوڵی قۆستنەوەی دۆخی ئێستای دانی ئۆلمۆ لەگەڵ بارسێلۆنا دەدەن.

پێگەی TBR بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول چاودێری دۆخی ئۆلمۆ لەگەڵ بارسا دەدەن.

هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا ئۆلمۆ بەبڕی 51 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە کاتالوونییەکە کردووە، بەڵام ئێستا بارسا تووشی کێشەیەکی جیدی بووەتەوە و ناتوانێت ناوی ئۆلمۆ بۆ قۆناخی دووەمی لالیگا تۆمار بکات.

بارسێلۆنا قەیرانی دارایی قووڵی هەیە، دەبێ خەرجی مووچەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە و لەگەڵ داواکارییەکانی لالیگا هاوتەریب بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی.

بارسێلۆنا بۆ قۆناخی یەکەم توانی ناوی ئۆلمۆ تۆمار بکات، بەڵام بۆ نیوەی دووەم ناتوانێت تۆماری بکات، بە تایبەت دوای رەتکردنەوەی تانەی یانەکە لەلایەن دادگای بازرگانی ژمارە 10ی ئیسپانیا. بۆیە تەنیا فرۆشتنی ئەستێرەیەکی گەورە چارەسەری کێشەکانی بارسا دەکات، یاخود دەبێ دەستبەرداری ئۆلمۆ ببێت.

پێگە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، ئۆلمۆ نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بەڵام ئەگەر ناچار کرا، ئامادەیە بە خواستن یاریی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ بکات.

بەشێوەیەکی کاتی، تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو، بارسا ناتوانێت ناوی ئۆلمۆ لە لالیگا تۆمار بکات، ئەمەش کێشەی قووڵ بۆ هانزی فلیک دروستدەکات.

بەهۆی زۆری پێکانەکان، لالیگا بە تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ لە قۆناخی یەکەمی لالیگا رازیبوو، بەڵام ئێستا لالیگا رەتیدەکاتەوە، مۆر لە فایڵی ئەستێرە ئیسپانییەکە بدات.

سەرەڕای رەتکردنەوەی تانەی یەکەمی بارسێلۆنا لەلایەن دادگای بازرگانی ئیسپانیاوە، بەڵام جارێکی دیکە تانەی لە بڕیارەکە داوە و پێشبینی دەکرێت، سبەی دووشەممە بڕیاری لەسەر بدرێت.

بڕگەیەک لە گرێبەستی نێوان ئۆلمۆ و بارسێلۆنا هەیە ئەویش بریتییەوە لەوەی؛ ئەگەر بارسا نەیتوانی ناوی ئۆلمۆ لە تۆماری یاریزانانی لالیگا تۆمار بکات، ئەوا ئۆلمۆ بۆی هەیە بە خواستن یاخود گواستنەوەی هەمیشەیی، پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TBR بێت، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بە جیدی بیر لە بژاردەی ئۆلمۆ دەکەنەوە و ئامادەن گفتوگۆکان دەستپێبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button