لیستی دڵخوازەکانی ریال مەدرید؛ ناوێکی دیکەی پرێمەرلیگ زیادکرا
لیستەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی فراوان دەبێت
یاریگا –
ناوی میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری تۆتنهام لە لیستی دڵخوازەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید زیادکراوە.
ریال مەدرید هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی بەرگری دەدات، ئەمەش دوای تووشبوونی هەریەکە بە ئیدێر میلیتاو، دەیڤد ئالابا و دانی کارڤاخال بە پێکانی سەخت.
ریال مەدرید تۆمارێکی خراپی لە هێڵی بەرگریدا هەیە، لەم وەرزەدا لە کۆی 26 یاریدا 29 گۆڵی لێکراوە.
بەگوێرەی تۆڕی رێلێڤۆ، ریال مەدرید لیستێکی گواستنەوەی ئامادەکردووە، تاوەکو لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، یەکێکیان بگوازرێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە بێت، ڤان دی ڤین، بووەتە ئامانجی نوێی کارلۆ ئانچێلۆتی و خەریکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
کاستێیۆ لوکێبا، بەرگریکاری لایپزیگ، یەکێکی دیکەیە لە لیستی دڵخوازەکانی ئانچێلۆتی و لەوانەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی بدرێت،.
دەستەی کارگێڕی مەدرید لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕاوێژ لەگەڵ ئانچێلۆتی، بڕیار لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک دەدرێت
ڤان دی ڤین لە هاوینی ساڵی 2023 لە ڤۆڵفسبۆرگەوە پەیوەندی بە تۆتنهام کرد و ئێستا یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی ئانج پۆستێکۆگلووە.