دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە و بارساش تووشی قەیران بووە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ریال مەدرید بەرگریکارێکی تۆتنهامی دەوێت، لە بارسێلۆناش دۆخەکە شڵۆقە و پێشبینی دوو ئەستێرە دەکرێت…
میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری تۆتنهام بووەتە ئامانجی ئێستای ریال مەدرید – رێلێڤۆ
سێرجیۆ رامۆس، کاپتنی پێشووی لۆس بلانکۆس دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریال مەدرید، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی پێککراوانی هێلی بەرگری – ئاس
دانی ئۆلمۆ، یاریزانی بارسێلۆنا ئامادەیە لە پرێمەرلیگ یاریی بکات، ئەمەش بەهۆی شکستی یانە کاتالوونییەکە لە تۆمارکردنی ناوی بۆ نیوەی دووەمی وەرز – TBR
لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا کار بۆ پەیداکردنی پارە بۆ هێشتنەوەی ئۆلمۆ دەکات و فرۆشتنی فرێنکی دی یۆنگ، یەکێکە لە بژاردەکان – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلتەرا تاوەکو ئێستا بە لیڤەرپوولی نەگووتوە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لەمجۆرە لە ئیسپانیا – لیڤەرپوول ئێکۆ
رەحیم ستێرلینگ، سەرەڕای کەمی بەشدارییەکانی لە ئارسیناڵ، کەچی نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە – ئاتلێتیک
تاوەکو ئێستا ئێڤەرتن گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ جاراد برەینسوەیت دەستپێنەکردووە. بەرگریکارەکە لەلایەن لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی داواکراوە – دەیلی مەیڵ
لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاوذێری دۆخی ئانتۆنی رۆبنسن، بەرگریکاری باڵی چەپی فولهام دەکات – فووتبۆل ئینسایدەر
لەوانەیە جۆن دوران، هێرشبەری کۆڵۆمبی لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا یانەکە جێبهێڵێت و شوێنەکەی بە ماتیۆ رێتێگی، هێرشبەری ئاتاڵانتا پڕبکرێتەوە – کۆت ئۆفساید
ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێبکاتەوە – ئاس
کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکییەوە بکات نەوەک سعوودیە – تیم تۆک
کروز ئازوولی مەکسیکی دەیەوێت ماریۆ بالۆتێلی بگوازێتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت