یاریگا –
نەورۆز و دهۆک سبەی دوایین یاریی دواخراوی خۆیان بەرامبەر یەکتر ئەنجامدەدەن لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
یەک شەممە ( 29ـی دیسێمبەری 2024 ) نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ میوانداری دهۆک دەکات، ئەمە دوایین یاریی دواخراوی هەر دوو یانەیە دەکرێت کە لەگەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو، بە هۆی بەشداریکردنی دهۆک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یارییەکە دواخرابوو.
نەورۆز و دهۆک لە مێژووی خۆیاندا چوار یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز لە یارییەک براوە بووە و دهۆکیش سێ یاریی بردۆتەوە، نەورۆز دوو گۆڵی تۆمار کردووە و دهۆکیش چوارگۆڵ، بۆ یارییەکەی سبەی نەورۆز لە راگەیەنراوێکدا پەیامێک بۆ هاندەرانیان دەنێرن و دەڵێن سبەی لە یاریگا نێودەوڵەتیەکە چاوەڕوانتانین.
هەر یەک لە ئیفیانی ئیفیانی و ئینترێس گی بە هۆی پێکانەوە لە یانە سوور پۆشەکەی سلێمانی دادەبڕێن، سێ یاریزانی دهۆکیش بۆ یارییەکە ئامادە نابن پیتەر گۆرگیس کە بە هۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێراق و یانیک زاکری و زولفەقار یونس بە هۆی پێکانەوە یاریی بۆ زەرد پۆشانی دهۆک ناکەن.
نەورۆز لە 10 یارییدا هەشت خالی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەم دێت، دهۆکیش لە 10 یارییدا 15 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.