ئینگلتەراگرنگترین

پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، داهاتووی محه‌مه‌د سەڵاح یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی و هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول یه‌كلایی كردووته‌وه‌ و كۆتایی به‌هه‌موو ده‌نگۆیه‌كان هێنا.

ماڵپەڕی ڤیچاخاسی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، دوای چەندین هەفتە لە دانوستان، لیڤەرپوول و سه‌ڵاح گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانه‌كه‌ بۆ ماوەی 3 ساڵ ده‌بێت و تاوه‌كو کۆتایی وەرزی 2028.


ئاماژەی بەوەشکراوه‌، دوای چەند مانگێک قسە و دەنگۆ لەسەر داهاتووی، ئەستێرە میسرییەکە گەیشتە رێکەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە، یاریزانه‌كه‌ لە نوسینیه‌وه‌ی چیرۆکەکەی لە لیڤەرپوول بەردەوام دەبێت، ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه‌ تاوه‌كه‌ 2028 له‌ ئانفێڵد ده‌مێنێته‌وه‌.

ئەم هەواڵە کۆتایی بەو ده‌نگۆیانه‌ ده‌هێنیت كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو زۆرترین باسی لێوه‌ده‌كرا، کە سەڵاح دەیەوێت ریزه‌كانی رێدز جێده‌ێڵیت و به‌شێكی دیكه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد، گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه‌.

سەڵاح باشترین وەرزەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول به‌رێده‌كات، لە ماوه‌ی رابردوو یاریزانه‌ میسڕیه‌كه‌ چه‌ند ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماركرد، هەروەها رۆلێكی  بەرچاوی هه‌بووه‌ بۆ ئەوەی لیڤەرپوول لە لوتکەی خولی ئینگلیزی چامپیۆنزلیگدا بێت.

سەڵاح بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ گۆڵکاری خولی ئینگلیزییە و سێ گۆڵ له‌ پێش ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button