ئیسپانیایاریگا

جوانترین گۆڵی یامال کامەیە؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا، کە دوێنێ شەو خەڵاتی گڵۆب سۆکەری بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان بەدەستهێنا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “بارسا ون” باسی لەو گۆڵە تایبەتانە کرد کە لە ژیانی وەرزشیدا تۆماریکردووە.

کاتێک سەبارەت بە گۆڵە تایبەتەکانی لە تۆپی پێدا پرسیار لە یامال کرا، باسی لەو گۆڵە کرد کە لە بێرنابیۆ لە ریال مەدریدی کرد و لە لایەن ناوبژیوان و ژووری ڤار رەت کرایەوە بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-2 دۆڕا، گوتی:

لەبیرم نەچووەتەوە لە دوایین خولەکدا گۆڵێکم لە ریال مەدرید کرد، بەڵام ناوبژیوان هەژماری نەکرد. هیچکات لەبیری ناکەم.

هەروەها گۆڵەکەیتری ئەم وەرزەی کە لە یاریگای بێرنابیۆ لە ریال مەدریدی کرد بە “هەستێکی نایاب” وەسف کرد. ئاماژەی بە بردنەوەی بارسا بە ئەنجامی 4-0 لە یارییەکە کرد و، گوتی:

زۆر دڵخۆش بووم بە گۆڵەکەم، چونکە ئێمە 0-2 پێشکەوتبووین و هەمووان دەزانن کە ریال مەدرید هەمیشە لە کۆتا خولەکدا گۆڵ دەکات و ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆی تەواو دەکات، بۆیە گۆڵی سێیەممان سەرکەتنی ئێمەی مسۆگەر کرد. یاریی ئیل کلاسیکۆ هەموو جیهان سەیری دەکات، بۆیە گۆڵکردن لەم یارییەدا خەونێک بوو”.

یامال سەبارەت بە گرنگترین گۆڵی لە کاروانی وەرزشیدا گوتی:

گۆڵەکەی بەرامبەر فەرەنسا ئەو گۆڵەیە کە هەمووان لەبیریان دەمێنێتەوە. کاتێک چوومە پشوو، هەمووان منیان دەناسی.

بە لای یامالەوە، جوانترین گۆڵی ئەو گۆڵە بوو بەرامبەر مایۆرکا لە مۆنجویک کردی و پێی وایە، یەکێک بوو لە جوانترین و هونەریترین گۆڵەکانی کە تا ئێستا کردبی.

یامال لەم وەرزەی لالیگادا تاوەکوو ئێستا توانیویەتی پێنج گۆڵ و 9 ئەسیست بۆ یانە کاتالۆنییەکە بکات و یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانانی هێڵی هێرشبەری یانەکەی و دوێنێشەو توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهان بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button