ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەڕەنسی سوورە

ئامۆریم خەریکی رێکخستنەوەی تیمەکەیەتی

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد هیوایەکی زۆری بە گواستنەوەی رانداڵ کۆلۆ موانی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا هەیە.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئامۆریم فشاری لە دەستەی کارگێڕی مان یونایتد کردووە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا، گۆڕانکاری لە تیمەکەیدا بکات و یەکێک لە ئامانجەکانی گواستنەوەی موانییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تیم تۆک بێت، موانی لە پاریس بێزارە و بیرۆکەی یارییکردنی لە پرێمەرلیگ بەلاوە پەسندە.

جیا لە مان یونایتد، چێڵسیش چاودێری ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەکات، چونکە یاریزانی پێشووی ئێنتراخت فڕانکفورت، دەتوانێت لە شوێنە جیاوازەکانی هێڵی پێشەوە یاریی بکات، ئەمەش کارئاسانی بۆ ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی لە رێکخستنەوەی تیمەکەی دەکات.

جیا لە موانی، پێشبینی دەکرێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، مان یونایتد دەستبەرداری جۆشوا زیرکزی و مارکوس راشفۆرد ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button