یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی هۆڵەندی دەوێت و راشفۆردی رەتکردەوە
مۆتا خەریکی ئامادەکارییە بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانە
یاریگا –
یوڤێنتوس دەرفەتی واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ مارکوس راشفۆرد رەتکردەوە.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد، راشفۆردی بە ئۆفەرێک پێشکەشی یوڤێنتوس کرد، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و داوای جۆشوا زیرکزی دەکات.
راشفۆرد لە لیستی یاریزانانی یاریی رابردووی روبن ئامۆریم بۆ رووبەڕووبوونەوەی وۆڵڤز نەبوو، ئەمە چوارەمجارە لەسەر یەک، راشفۆرد بانگهێشتی یارییەکان ناکرێت.
تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یوڤێنتوس دەیەوێت هێڵی پێشەوەی بەهێز بکات، بۆیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، دەیەوێت زیرکزی بگوازێتەوە.
پێشتر لە بۆڵۆنیا مۆتا راهێنەرایەتی زیرکزی کردووە و ئێستا یاریزانە هۆڵەندییەکە بە ساتێکی سەخت تێدەپەڕێت و نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت.
زیرکزی لە هاوینی رابردوو بەبڕی 36.5 ملیۆن پاوەند لە ئاتاڵانتاوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد. لەم وەرزەدا لە کۆی 26 یاریدا تەنیا چوار گۆڵی کردووە.
زیرکزی، 23 ساڵ نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ شێوازی یارییکردنی پرێمەرلیگ بگونجێنێت، بۆیە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی بەهێزە.
لەبارەی راشفۆردەوە، بەرزی مووچەی هەفتانەی کە دەگاتە 350 هەزار پاوەند، رێگری سەرەکییە لە گواستنەوەی بۆ یانەیەکی دیکە.