ئینگلتەراگرنگترین

میكێل ئارتێتا ماوەی دووركەوتنەوەی بوكایۆ ساكا ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە بوكایۆ ساكا ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی نەشتەرگەری بۆكراوە.

شەوی رابردوو لە كۆتا یاریی یارییەكانی گەڕی هەژدەی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیپسویچ تاونی كرد و یارییەكەشی بە تاكە گۆڵێكی كای هاڤێرتز لێبردەوە.

ساكا لە یاریی رابردووی ئارسیناڵ بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس لە خولەكەكانی سەرەتای گێمی یەكەمدا تووشی پێكان نوو بە ناچاری یاریگای جێهێشت.


لە دوای یارییەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئیپسویچ تاون، میكێل ئارتێتا گوتی:

یاریكردن بە بێ ساكا زۆر جیاواز دەبێت، هەوڵدەدەین باشتری بكەین، گێمی دووەمم زیاتر بەدڵ بوو، بێگومان ئەوە كاتێكێ زۆری دەوێت.

لە ماوەی رابردوودا ساكا نەشتەرگەرییەكی لە ئەژنۆیدا بۆكراو، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە یاریی داهاتوودا برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button