یاریگا –
جارێکی دیکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشدەکاتەوە سەر خولی فەڕەنسی.
ئێستا پازدەیەمی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر بەڕێوەدەچێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تیبۆ کۆرتواو و لامین یامال و چەند ئەستێرەیەکی دیکە لە ئاهەنگەکە ئامادەن
پێشکەشکاری مەراسیمەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرسی “تۆ گوتووتە خولی سعوودی لە خولی فەڕەنسی بەهێزترە وایە؟. کریستیانۆ دووپاتی کردەوە ئێستاش هەمان بۆچوونی هەیە و خولی سعوودی زۆر لە خوڵی فەڕەنسی سەختترە.
وەڵامەکەی ئاسانە، خولی سعوودی زۆر سەختترە، ئەوەی بڕوا بە قسەکانم ناکات با خۆی بچێت لە خولی سعوودی یاریی بکات! یاریکردن لەو پلە گەرمایە بەرزە ئاسان نییە!
“ببورن، بەڵام فەڕەنسا تەنیا پاریس سانجێرمانی تێدایە، یانەکانی دیکە ئاستیان هیچ نییە، بەلامەوە گرنگ نییە خەڵکی چی دەڵێن، تەنیا دەڵێم خۆتان بچن لە سعوودیە یاریی بکەن ئەوکات دەزانن قسەکەم راستە.