عێراقکوردستان

زاخۆ بۆ کەمپێکی چەند رۆژەی مەشق و راهێنان لە تورکیایە

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە تورکیا کردۆتەوە و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.

زاخۆ هیچ یارییەکی دواخراوی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەبوو، وە بەشداری قۆناخی یەکەم و دووەمی جامی عێراق نەکرد، ئەمانەشی بە دەرفەت زانی و کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە ئەنتاڵیای وڵاتی تورکیا کردۆتەوە کە ماوەی حەفت رۆژ دەخایەنێت.

هۆشیار شەعباز سکرتێری یانەی زاخۆ لە تورکیاوە دەربارەی کەمپە مەشقیەکە و ئامادەکارییەکان رایگەیاند:

بە دەرفەتمان زانی ئەم چەند رۆژەی خولی ئەستێرەکانی عێراق وەستاوە بچینە دەرەوەی عێراق، چونکە مەبەستمانە کەشێکی جیاواز بۆ یاریزانەکان و تەواوی تیپەکە دروست بکەین، یاریگاکانی ئێرە زۆرباشن و شیاون بۆ مەشق و راهێنان، رۆژانە لە دوو کاتی جیاواز مەشق دەکەین و بەهیواین سودێکی زۆر بە تیپەکە بگات، ئەم چەند رۆژەی لێرەین یاریزانەکان بە تەواوی هەست بە ئاسودەیی دەکەن.

بۆ گواستنەوەی زستانە تا ئێستا زاخۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئێچیتا دێپیوتی هێرشبەری نەیجیری واژۆ کردووە، گرێبەستی ئەیوب نناحی ‌‌مەغریبی و ئیبراهیم هیساری سوریشی هەڵوەشاندۆتەوە.

زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵال بلوشی ئەم وەرزە ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن، تا ئێستا بە ئەنجامدانی 11 یاریی 19 خاڵیان کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێن، لە گەڕی داهاتووش لە ساڵی نوێ و لە گەڕی 12ـەی خولەکە، لە یاریگای خۆی بەرامبەر کەرخ یاریی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button